zagros news agency

یۆڤانتۆس بەنیازە وەرزی داهاتوو ئینزاگی بگوازێتەوە بۆ یانەکەی

یۆڤانتۆس پلانی ئەوەی هەیە ئینزاگی بکاتە راهێنەر ئەگەر سپالێتی لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو نەبوو،یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ماوەی رابردوودا ئیگۆر تودۆری لە راهێنەرایەتی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە, دواتریش لوسیانۆ سپالێتی تا کۆتایی ئەم وەرزە کردە راهێنەر.

رۆژنامەی لا ریپوبلیکای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسا نی یۆڤانتۆس بیریان لەوە کردووەتەوە کە سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئێستای هیلال بکەنە راهێنەری یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، پلانی خانمە پیرەکە ئەوەی کە ئینزاگی بکەنە شوێنگرەوەی سپالێتی ئەگەر ئەم راهێنەرەی ئێستایان نەتوانێت یانەکەیان بگەیەنێت بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو کە ئەوەش مەرجی سەرەکی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەبێت دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبێرتسۆن لیڤەرپوول تووشی کێشە دەکات

یاسین

خەونێکی کۆن لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنەدایە لە گرێبەستێکی ئازاد

یاسین

پرێمەرلیگ.. بەسەرکردایەتی هاڵاند مانسیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین