zagros news agency

بەهۆی مێسیەوە هاندەرێکی زۆر بریندار دەبن

 

لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریە دۆستانەکەی دوێنێ شەوی نێوان هەڵبژاردەی ئەنگۆلا و ئەرجەنتین بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی سەربەخۆیی ئەنگۆلا چەند ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویاندا و یاریەکەی لەخۆشیەکی سەربەخۆیی وڵاتەکەوە گۆڕی بۆ برینداری و شین و گریانی هاندەرێکی زۆری ئەو وڵاتە.

 

بەپێی سەرچاوەکان بێت هۆکاری بریندار بوونی ئەو هاندەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جەنجاڵیە زۆرەی یاریگاکە تێیدا دروست بوو،کە یاریگاکە خۆی جێگای زیکەی 51 هەزار هاندەر دەگرێت بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر لە هاندەر ئامادەی بوون و لە پێش یاریگاش ڕووداوەکە ڕوویدا و بەشێکی هاندەران کەوتنە ژێر قاچی ئەوانی تر و بەشێکی دیکەشیان بەهۆی جەنجاڵی زۆرەوە بریندار بوون.

 

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی فریاکەوتنی خێرای ئەو وڵاتە زیاتر لە 80 هاندەر لەژێر چاودێری پزیشکی ماونەتەوە و 37 هاندەریش زامداریەکی کەمیان هەیە بەڵام پێویستیان بە چاودێری هەیە بۆ دڵنیا بوونەوە لە تەندروستیان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرا

یاسین

مۆندیالی 2026: شۆڕشێکی ئابووری و تەکنەلۆژی لە مێژووی تۆپی پێدا

ahamd.luqman

نەیمار نزیکە واز لەتۆپی پێ بهێنێت

یاسین