zagros news agency

وادەی گەڕانەوەی گارسیا دیاریکرا

دوای ئەو پێکانە چاوەڕوان نەکراوە بەرۆکی خوان گارسیای گۆڵپارێزی بارسێلۆنای گرت لەماوی ڕابردوودا،ئەمڕۆ سەرچاوە و هەواڵەکانی ئیسپانیا باسیان لە سات و کاتی گەڕانەوەی گۆڵپارێزە کرد و بەگوێرەی زانیاریەکان بێت گارسیا زووتر لەوادەی دیاریکراوی خۆی دەگەڕێتەوە سەرەڕای پەلە نەکردنی لەگەڕانەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گارسیا بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دەتوانێت بەشێوازی سەرەکی یاری بکات،بەڵام تا ئێستا هانزی فلیک بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە دەربارە یاری پێکردنی گارسیا،کە لەدوای دابڕانی گارسیا چێزنی پۆڵەندی شوێنەکەی گرتەوە.

 

گەڕانەوەی گارسیایی تەمەن 24 ساڵ گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بەتایبەت بۆ توندی بەرگری بارسێلۆنا،کە هانزی فلیک ئەم ماوەیە بەرگری تیپەکەی پڕ لە کێشەیە و دەیەوێت لەگەڵ گەڕانەوەی گارسیا چارەسەرەکەی بدۆزێتەوە.

 

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەیرترین گرێبەست لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا

یاسین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ساڵانە هەشت ملیۆن کەس بەهۆی توتنەوە گیان لەدەستدەدەن

گوران

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح