هەڵبژاردەی هایتی کیشوەری کۆنکاکاف بۆ یەکەمین جار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە مۆندیال،کە گەیشتنی ئەو هەڵبژاردەیە بە مۆندیال وەکو شۆکێک دەبینرێ لەکاتێکدا هیچ یاریەکی لەناو خاکی خۆی ئەنجام نەداوە و وڵاتەکەش لە قەیرانێکی قوڵی جەنگدایە و مافیاکان بەشێکی زۆری وڵاتەکەیان داگیر کردوە و بەڕێوەی دەبەن.
هایتی دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی هندۆراس بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ بەیەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی گەیشتە مۆندیال و وەکو یەکێک لە بچووکترین وڵاتەکانی ئەو مۆندیالە بەشداری دەکات.
کۆتا جار هایتی لە مۆندیالی 1974 بەشداری کرد و لەگرووپی چوارەمی مۆندیالەکە هاوشانی(پۆڵەندا،ئیتاڵیا،ئەرجەنتین) ئەو کاتە پلەی چوارەمی گرووپەکەی بوو،وە دوو گۆڵی تۆمار کرد و 14 گۆڵیشی لەسەر تۆمار کرا
بۆ مۆندیالی 2026 جارێکی دیکە هەڵبژاردەی هایتی لە مۆندیال دەبینـدرێـتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

