zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی لە پێکان ڕاگەیاند

 

دوای پشووە نێودەوڵەتیەکان ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەت بوو لە ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی تیپەکە لە پێکان،کە چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکە دەمێکی زۆرە حەوداڵە بووە بەدوای گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانە و ئێستاش بەگەڕانەوەیان دەتوانێت سوودێکی زیاتر لە پڕی پێکهاتەکەی ببینێـت.

 

 

ئەمڕۆ لە ڕاهێنانەکان (چوامینی و ڕۆدیگیێر) بیندران،کە ئەمەش دوای دابڕان بۆ ماوەیەک بەهۆی پێکانەوە
چوامینی ئەمڕۆ سەرجەم ڕاهێنانەکان بەکۆمەڵ ئەنجامداوە و گەشبینـیەکی زۆری داوتە چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری پێبکات لەیاری بەرامبەر ئێلچی بۆ ڕۆژی یەکشەمە.

 

سەبارەت بە ڕدیگیێر ئەمڕۆ بەشێکی ڕاهێنانەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی بەکۆمەڵ ئەنجامداوە و بەشێکی دیکەشی لەهۆڵی لەشجوانی بەتەنیا ئەنجامداوە،بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا دیار نییە دەتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر ئیلچی بکات یاخود نا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات

یاسین

ئەستێرەیەکی پێشووی لیڤەرپوڵ هێرشی توند دەکاتە سەر موحەمەد سەڵاح

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر دەکات

سەڵاح