zagros news agency

بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەستێرەیەکی پرتوگالی بگوازێتەوە

 

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی فیچاخێس، پێدرۆ نیتۆی پۆرتوگالی و هێرشبەری چێڵسی بووەتە ئامانجی سەرەکی بەرشەلۆنە و دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە زۆر سەرسامی یاریزانە هاونیشتیمانییەکەیەتی.

پێگەکە باسی لەوەشکردووە، یاریزانەکە دەبێتە جێگرەوەی رافینیا ئەگەر ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت بۆ دەرچوون لەژێر سێبەری لامین یاماڵی ئیسپانی.

هێرشبەرە 25 ساڵانەکە ساڵی 2024، ریزەکانی وڵڤەرهامپتۆنی بەرەو بلوز بەجێهێشت و لەگەڵ یانەکەش ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، لەم وەرزەش 22 یاری بە درێسی چێڵسییەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی حەوت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.

لەئەگەری هەوڵدان بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەرشەلۆنە تووشی کێشە دەبێتەوە چونکە یاریزانەکە تاوەکو ساڵی 2031 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە و نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوە بە نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی سزای ئەلێگری ڕاهێنەری میلان ئاشکرا بوو

یاسین

ئەم ساڵ بۆ نەیمار کۆتایی پێـهاتـووە

یاسین

ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەلنەسر بۆ ئێران بەژدار نابێت

یاسین