zagros news agency

کارێراس؛ پەیوەندیەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵ ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەلڤارۆ کارێراسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یاری یانەکەی لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی پرسیاری بەشێکی میدیاکانی دایەوە و باسی لە ژووری جل گۆڕینی یانەکەی کرد و ستایشی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکەی کرد.

 

کارێراس دەربارەی ژووری جل گۆڕینی ڕیاڵ مەدرید وتی؛ کەشێکی زۆر تایبەت و ئەرێنی هەیە و زۆر ئاسوودەین لەگەڵ چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر وە هەروەها پەیوەندیەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵ ڕاهێنەر و هەر شوێنێکی یاریگای بوێت دەتوانم یاری تێدا بکەم لەهەر کاتێکیش بێت.

 

کارێراس دەربارەی یاری بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس وتی؛ تیپەکەمان بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەو یاریە ئێمە دەمانەوێت ڕاستەوخۆ بگەینە قۆناغی داهاتوو تاکو ئاسوودەییەکی تەواومان هەبێت و باوەڕی تەواویشمان بە ئاستی تیپەکەمان هەیە بۆ ئەو یاریە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی و میلان لەسەر گرێبەستی مایگنان ناکۆکییان کەوتە بەینەوە

یاسین

گواردیۆلا هۆشداری دەداتە تیپەکەی

یاسین

بارسێلۆنا هەوڵی هێنانی چەند یاریزانێک دەدات

یاسین