zagros news agency

گواردیۆلا هۆشداری دەداتە تیپەکەی

دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر یانەی وێستهام پیپ گواردیۆلای ئیسپانی،ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی قسەی لەگەڵ یاریزان و دەستەی کارگێڕی تیپەکەی کردوە و هۆشداری تەواوی پێداون.

گواردیۆلا وتوێتی:- هیچ دڵخۆش نیم بە ئاستی تیپەکەم چونکە هێشتا ئەمە ئاستی ڕاستەقینەی ئێوە نییە،ئێمە ئاوا ناتوانین بگەینەوە پێشەوەی ڕیزبەندی و نازناوەکە بەدەست بێنینەوە.

شایەنی باسە مان سیتی ئەم وەرزە حاڵی باش نییە و چەندین دۆڕانی یەک لەدوای یەکی هەبوو،بەڵام کۆتا دوو یاری خۆی بردنەوەی بەدەست هێناوە بەرامبەر لیستەر سیتی و وێستهام یونایتد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زیو لە پاشەکشەی بەردەوامدایە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

‎ترامپ: لەگەڵ چین ڕێککەوتنی بازرگانی گرنگمان ئەنجامدا

گوران