گواردیۆلا پاش ڕووبەروبونەوەی بایەر لیڤەرکوزن وتی لە ئاستی یاریزانەکانم بەشێوەیەکی گشتی رازیم و بەبێ تۆپ و بە تۆپەوە جوڵەی باشیان هەبوو.
وتیشی بەڵام هێندەی تیپی بەرامبەر لە یاریگادا هەوڵمان نەدەدا ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکی شکستەکەمان،گواردیۆلا جەختی لەوەشکردەوە کە راستە بەهۆی زۆری گۆرانکارییەکانیوە سێ خاڵەکەیان لەدەستداوە.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە ئێستادا سێ رۆژ جارێک یاریی ئەنجام دەدەین پێویستە گرنگی بەسەرجەم یاریزانەکان بدەین ناکرێت یاریزانێک لەسەر کورسی یەدەگ بێت بەجۆرێک بۆ ماوەی سێ مانگ دەرفەتی پێویستی پێنەدرێت.
لە کۆتاییدا پیپ گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد دەرفەتیان لەبەردەستدا ماوە و ئەگەر بتوانن لە یارییەکانی داهاتوودا بردنەوە بەدەست بهێنن دەتوانن بەشێوەیەکی راستەوخۆ بگەنە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان.

