یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو لەنێو یاریگای کاراسکاکیس دەبێتە میوانی یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی
ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەکەی ئەمشەودا بەکۆمەڵێک ئاڵۆزیەوە دەچێتە یۆنان و یانەکە مێژووێکی خراپی هەیە لەنێو خاکی یۆنان و ئەمشەویش چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر بەهەموو شێوەیەک پێویستی بە بردنەوەیە.
مێژووی ڕیاڵ مەدرید لەناو خاکی یۆنان زۆر خراپە بەجۆرێک لەکۆتا حەوت یاریدا 5 یاری دۆڕاندوە و لە 2 یاریشدا یەکسان بووە،کە کۆتا یاریشی لەناو خاکی یۆنان بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس بووە بەبێ گۆڵ یاریەکەیان کۆتایی هاتووە لە ساڵی 2007 لە قۆناغی گرووپەکانی چامپیۆنزلیگ.
ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید بەدەر نییە لەکێشە و چەند یاریزانێکی پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە یاری ناکەن بەهۆی پێکانەوە بەتایبەت لە دڵی بەرگریدا یانەکە کێشەی گەورەی هەیە و کەمی یاریزانی دڵی بەرگری ڕەنگە ئەمشە چابی ئەڵۆنسۆ ناچار بکات کارێراس بکشێنێتەوە دڵی بەرگری،کە جگە لەوەش ئاستی ڕیاڵ مەدرید ڕەخنەی زۆری لێگیراوە لەم هەفتەیەدا.
“سەرکار ڕێبوار”

