لە هەفتەی 12ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە ئالیانز ئەرینا میوانداری سانت پاولی کرد،تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی شەش خولەک یانەی میوان لە رێگەی هۆندکۆنگی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام پێش کۆتاییهاتنی ئەو تایمە گوێرێرۆ ئەنجامەکەی بۆ بایرن هێنایەوە خاڵی دەستپێک.
لە تایمی دووەم، کۆمپانی چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و دەستیان بە هێرشبردن کرد، بەڵام خۆشییەکانیان دواکەوت بۆ کۆتا خولەکەکان و لە کاتی زیادکراودا لویس دیاز و نیکولاس جاکسۆن دوو گۆڵیان تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە یانە باڤارییەکە بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بەبی رکابەر پێشەنگی ریزبەندیی گرتووە.

