zagros news agency

مێسی بووە خاوەنی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی

 

لیۆنێل ئەندرێس مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕیکۆردێکی دیکەی مێژوویی تۆمار کرد لەیاری بەرامبەر یانەی نیورک سیتی لە جامی ئەمریکی،کە ئینتەر مەیامی توانی بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بێت و مێسیش لەو یاریەدا گۆڵێکی دروست کرد.

 

بەپێی بڵاوکراوەی سایتی ڕیکۆرد مێسی بەو ئەسیستە بوسکاسی ئەفسانەی هەنگاری تێپەڕاند و بووە ئەسیستکاری مێژوو بە 405 ئێسیست،کە بوشکاش خاوەنی 404 ئەسیستە لە مێژوودا و مێسی بەم ئەسیستەی توانی بوشکاش تێپەڕێنێ و ببێتە باشترین گۆڵ دروستکاری مێژوو،کە ئێستا مێسی پلەی یەکەمی گرتووە و بوشکاشیش پلەی دووەمی گرتووە لە پلەی سێیەمیش پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی دێت بە 369 ئەسیست.

 

مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی لەم وەرزەی پاڵەوانەتیەکان لەگۆی 48 یاری 24 ئەسیستی هەیە و ئینتەر مەیامی 6 ڕۆژی دیکە لەیاری کۆتایی جامی ئەمریکی ڕووبەڕووی یانەی ڤانکۆڤەر وایتکاپس دەبێتەوە و مێسیش هەنگاو دەنێت بەرەو ڕیکۆردێکی دیکە،کە زۆرترین نازناوی بەکۆمەڵە لە مێژووی تۆپی پێ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

دی یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە

یاسین

ڕیال مەدرید یەکێک لە ئەستێرەکانی لە پێکان چاک دەکاتەوە

یاسین