zagros news agency

دۆخەکە لە ڕیاڵ مەدرید دەتەقێتەوە و ئەڵۆنسۆ لەمەترسیدایە

 

دوای ئەنجامی بەرامبەر جیرۆنا،کە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات هەرا و ئاڵۆزیەکی زۆر دەکەوێتە نێو ماڵی ڕیاڵ مەدرید و دەنگۆی دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆش دەبێتە باس و خواستی میدیاکان و کۆمەڵێک ناو دەهێندرێت بۆ شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەرە،ئەمەش دوای کۆمەڵێک ئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی ڕیاڵ مەدرید لەژێر سەرپەرشتی ئەو ڕاهێنەرە.

 

ڕیاڵ مەدرید سێ یاریە لەلالیگا بردنەوەی بەدەست نەهێناوە و دوێنێش پێشەنگی ڕیزبەندی چۆڵکرد لەبەرژەوەندی بارسێلۆنای ڕکابەری،کە ئەم ئەنجامانە ناڕەزایی خستۆتە نێو دەستەی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید و دەنگی دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ پەیتا پەیتا لە زیاد بوونە.

 

کۆمەڵێک ناو دەخرێنە سەر پەڕەی ڕۆژنامەکان بۆ شوێنگرەوەی چابی،کە زۆرترن جار ناوی زینەدین زیدانی فەڕەنسی دێت،کە بەپێی قسەی سکای سپۆرت بێت پێرێز بیر لەوە دەکاتەوە زیدان تاکۆتایی وەرز بکاتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەڵام کێشەی سەرەکی هاتنی زیدان خۆ ئامادە کردنی ئەو ڕاهێنەرەیە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەدوای مۆندیالی 2026.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق یاری رۆبلۆکس قەدەغەکرد

سەڵاح

ترەمپ: پێش به ڕوودانی جەنگی جیهانی دەگرم

یاسین

پوتن: رووسیا لە تاقیکردنەوەی موشەکی نوێ بەردەوام دەبێت

سەڵاح