zagros news agency

ئەستێرەیەکی مان سیتی دەبێتە گرانترین یاریزانی پریمەرلیگ

ترانسفێرمارکت نوێترین ریزبەندی گرانترین یاریزانانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگی بڵاوکردەوە، ئێرلینگ هالاند نرخەکەی 180 ملیۆن یۆرۆیە و لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی پریمەر لیگدایە.

بوکایۆ ساکا و ئەلیکساندر ئیزاک لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدان بە شێوەیەک نرخەکەیان 140 ملیۆن یۆرۆیە، فلۆریان فێرتزی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ بە نرخی 130 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت.

کۆل پالمەری چێڵسی و دیکلان رایسی ئارسناڵ بە نرخی 120 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەمی گرانترینەکاندان، ماک ئەلیستەر و مۆیسس کایسیدۆ لە پلەی پێنجەمدان و رۆدری و گراڤنبێرگ پلەی شەشەمیان گرتووە،سۆبۆسلای و ئیکیتیکی بە نرخی 85 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی حەوتەمی گرانترین یاریزانانی پریمەر لیگدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرێلیش ماڵئاوایی لە دی برۆین دەکات

یاسین

دۆناڕۆما : پاریس سانجێرمان ڕابردووە

یاسین

میترۆڤیچ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

یاسین