zagros news agency

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ساکای بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاری کرد

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار لە هەواڵێکدا باشترینەکانی مانگی 11ی لە جیهاندا بڵاوکردەوە دوای کۆتاییهاتنی دەنگەکان و ئەژمار کردنی ئاماری یاریزانەکان.

فیدراسیۆنەکە ئاشكرایکردووە، بوکایۆ ساکای ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو لە جیهاندا دیاریکراوە کە ئەوەش یەکەمجارە ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە مانگی 11دا کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی لە چامپیۆنز لیگ و پریمەر لیگدا، سەرکردەی یەکەمی یانەکەشیەتی بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی لە یارییەکاندا پێشکەشی دەکات.

ئاماژەیان بەوەشداوە، جێریمی دۆکوی یاریزانی مانچستەر سیتی پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدیش لە پلەی سێیەمدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی یاریزانێکی دیکەی هێنایە ریزەکانی

یاسین

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

یاسین

فلیک پەیامێکی بۆ یاریزانەکانی نارد

یاسین