دادگای باڵای ئیسپانیا لەدوای ماوەیەکی دوور و درێژ لە مشتومڕ و هاتوچۆی دادگاکان بڕیارێکی یەکلاییکەرەوەی کەیسی مافی بینراوی لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید دا،کە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای ئیسپانیا بێت دەبێت فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەرامبەر دۆڕاندنی ئەو کەیسە.
بابەتی ئەو کەیسە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 ئەو کاتە لالیگا بەشێکی مافی دارایی یانەکانی بەشێوەیەکی نایاسایی بۆخۆی بردوە و لەبەرامبەردا ڕیاڵ مەدرید بەسەرکردایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لالیگای خستە بەردەم دادگا و داوای مافی خۆی کرد،کە جگە لە ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک یانەی دیکە هەن لالیگا دەبێت قەرەبوویان بکاتەوە لەوانە(ئەتلەتیک بلباو،جیرۆنا،ڕیاڵ زەراگۆزا،ئەلمێریا….. هتد).
دوای ئەو بڕیارە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا خۆشحاڵی خۆیان بە بردنەوەی ئەو کەیسە دەربڕی و ڕایانگەیاند ئەمە شەفافیەتی ڕیاڵ مەدرید دەردەخات لە هەوڵەکانی بۆ کارنەکردن بە شێوەیەکی نایاسایی لە جیهاندا و سوپاسی دادگای باڵایان کرد لەبەرامبەر یەکلایی کردنەوەی ئەو کەیسە بە حەقی.
“سەرکار ڕێبوار”

