zagros news agency

سێرجیۆ رامۆس کۆتا بریاری خۆیدا

 

سێرجیۆ رامۆس پاش ساڵێک یارییکردن لە مۆنتێری مەکسیکی بریاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە،لە لێدوانێکیدا بەرگریکارەکە بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکردووە کە بڕیاریداوە مۆنتێری بەجێبهێڵێت.

ئەوەی ئاشکراکردووە کەلەم ماوەیەدا لەو یانەیە هەستی بە دڵخۆشی کردووە و سوپاسی سەرجەم هاندەران و هاورێکانی دەکات،لەلایەکیترەوە مۆندۆ جەختی لەوەکردووەتەوە کە رامۆس بڕیاریداوە بەردەوامبێت لە یارییکردن و بیر لە وازهێنان ناکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە دەیەوێت بگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن بەتیابەت ئامانجێکی گەورەی هەیە ئەویش بەشداریکردنە لە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو،ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ مۆنتێری مەکسیکی بەشداری 37 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ تۆماربکات

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە پۆڵەندا هێنا

یاسین

پاڵمەر؛مانچستەر ماڵی منە

یاسین

تێباس: ڕیال مەدرید ناتوانێت واز لە گریان بهێنێت

یاسین