ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریگای سانتیاگۆی بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەبێتە شانۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و سێڵتاڤیگۆ لە هەفتەی 15ـی لالیگای ئیسپانیا.
ڕیاڵ مەدرید لەم یاریەدا بێ بەشە لەتواناکانی(هاوسن،ئاڕنۆڵد،مێندی،کارڤاخاڵ،ئالابا)،کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاری بکەن
ڕیاڵ مەدرید ئەم یاریە وەکو مەبدەئێکی سەپاندنەوەی گەورەیی خۆی سەیر دەکات پێش ئەوەی چوارشەممه ڕووبەڕووی مان سیتی بێتەوە لە چامپیۆنزلیگ
سێڵتاڤیگۆ هەمیشە ڕکابەرێکی قورس بووە،بەڵام لە ساڵی 2017ەوە نەیتوانیوە لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە
ئەم وەرزەش یانەکە ئاستی باش نییە و پلەی 13ی خولەکەی گرتووە بە 16 خاڵ
هەرچی ڕیاڵ مەدریدیشە خاوەنی خاوەنی 36 خاڵە و پلەی دووەمی گرتووە.
“سەرکار ڕێبوار”

