zagros news agency

بلباو ڕێگری لە ویلیامز دەکات

لەم هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا ناوی نیکۆ ویلیامزی ئیسپانی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو بەستراوەتەوە بە یانەی بارسێلۆنای کەتەلۆنی،کە هەر لەسەرەتای ئەم میرکاتۆیەدا بلوگرانا هەوڵی تەواوی داوە بۆ زوو کۆتایی هێنان بە گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەسمەرە و ئێستاش لە گفتوگۆیە.

 

لە نوێترین هەواڵدا دەربارەی ئەو بابەتە یەکێک لە ڕۆژنامە نووسە بەناوبانگەکانی ئیسپانیا بە پێکەنین و گاڵتەوە یانەی ئەتلەتیک بلباو تۆمەتبار دەکات بەوەی،کە یانە باسکیەکە دەیەوێت بە کاریگەری سۆز و حەتف یاریزانەکە پەشیمان بکاتەوە لە چوونی بۆ بارسێلۆنا.

 

ویلیامز دەمێکە ئەوەی نەشاردۆتەوە،کە دەیەوێت ڕوو بکاتە یانەی بارسێلۆنا و لەپاڵ لامین یەماڵی هاو نیشتیمانی یاری بکات،بەڵام هەتا ئێستا ئەو خەون و خولیایەی ئەستێرەکەی بلباو وەک خۆی ماوەتەوە و بارساش هەموو شتێک دەکات بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا لەدوا خولەکەکان هۆڵەندای ناردە ماڵەوه و گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین

ئەنتۆنی: جگە لە بێتیس بیرم لە هیچ یانەیەک نەدەکردەوە

یاسین