zagros news agency

لیڤەرپوول بریاری خۆی سەبارەت بە کۆناتێ دا

 

ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپولە، پێشتر باس لەوەدەکرا ریاڵ مەدرید هەوڵی گرێبەست کردن لەگەڵیدا دەدات بەڵام لە دواین پێشهاتدا یانە ئیسپانییەکە رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کۆناتێ بکات و رێدزیشی لەو بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە.

گرێبەستی ئەستێرە 26 ساڵانەکە لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ لیڤەرپول کۆتایی پێدێت، پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەر لیگیش هەوڵێکی زۆریداوە بۆ رێکەوتن لەگەڵیدا بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجامە.

لە ئێستاشدا بەپێی بڵاوکراوەیەکی فوتباڵ ئینسایدەر، لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە یاریزانەکە لەم زستانەدا بفرۆشێت و 15 ملیۆن پاوەندیشی بۆ نرخەکەی دیاریکردووە لەپێناو ئەوەی لە هاویندا بەبڕی بەرامبەر یانەکە بەجێنەهێڵێت.

نرخی راستقینەی کۆناتێ بە 55 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە، بەپێی پێگەی ترانسفێر مارکێتیش نزیکترین یانە لێوەی بایرن میونشنی ئەڵمانیە و ئینتەر میلانیش چووەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمی: بارسێلۆنا پێکانەکەی فێرمین لۆپێز و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکات

یاسین

تۆتنهام ئامادەیە بۆ ڕکابەریکردنی گەورەکان لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەک

ahamd.luqman

ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەلنەسر بۆ ئێران بەژدار نابێت

یاسین