لە یاریی نێوان یانەی پاریس سان جێرمان و تۆتنهام لە جەولەی پێنجەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، لوکاس هێرناندێزی بەرگریکاری یانە فەرەنسیەکە کارتی سووری پێدرا دوای ئەوەی لێدانێکی توندی ئاڕاستەی چاڤی سیمۆنزی یاریزانی یانە لەندەنیەکە کرد.
رۆژنامەی لو باریزیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەنیازە سزایەکی قورس بەسەر لوکاس هێرناندێز بسەپێنێت کە ئەوەش دەبێتە هۆی شۆککردنی یانە فەرەنسیەکە.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، پلانی یوفا بەشێوەیەکە کە لوکاس هێرنادێز بۆ سێ یاری داهاتووی ئەو یانەیە لە چامپیۆنز لیگ رابگرێت بەو شێوەیەش بێت لە هیچ یارییەکی تری ئەم قۆناغەدا بەشداری ناکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە یەکەمجار نییە ئەو یاریزانە سزای قورس دەدرێت بەشێوەیەک لە جامی جیهانی یانەکانیش لێدانێکی توندی ئاڕاستەی گێرێرۆی یاریزانی یانەی بایرن میونشن کرد و کارتی سوری وەرگرت دواتریش چەند یارییەک سزادرا.

