zagros news agency

بنزیمە : هەموو یارییەکان بۆ ئێمە گرنگن

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، کاپتنی یانەی ئیتیحاد یەکشەممەی ڕابردوو لە گەڕی سێیەمی خولەکەدا سەرکەوتنێکی فراوانی بەسەر یانەی ئەلوەحدەی میوانی خۆیدا بە ئەنجامی 7-1 بەدەستهێنا، هاوکات ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی شەممەی داهاتوو لە قۆناغی چوارەمدا ڕووبەڕووی یانەی هیلال بێتەوە.
بنزیمە، لە لێدوانەکانیدا بۆ هەژماری فەرمی خولی پیشەگەری سعودیە لەسەر پلاتفۆرمی “X”، سەبارەت بە لوتکەی ئەلهیلال وتی، “هەموو یارییەکان بۆ ئێمە گرنگن، بەڵام گرنگ ئەوەیە کەمێک پشوو وەربگرین، دواتر خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە بکەین ئەم یارییە”.
ئەستێرە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو یارییەکی داهاتوو یاری کۆتاییە، بۆیە دەچین (بۆ یاریگای ئەل هیلال) بۆ ئەوەی شەڕ بکەین و ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند گەنجێکی کورد بوونە پاڵەوان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا

sarkar

جینارۆ گاتۆزۆ بە چەند قسەیەک دەربارەی هەڵبژاردەی ئیسڕائیل هەمووان شۆک دەکات

یاسین

ئەمریکا کێشەیەکی نوێ بۆ مۆندیال دروست دەکات

یاسین