zagros news agency

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە ئیندریک بریاریاندا

 

پاش ئەوەی ئیندریک لەم وەرزەدا هەتاوەکوو ئێستا دەرفەتی یارییکردنی پێویستی پێنەدراوە هەربۆیە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە پێناو ئەوەی تواناکانی بەفیرۆنەچیت و ئەزموونی زیاتر پەیدابکات بڕیاریانداوە لە مانگی یەکدا بەخواستن بەڕێی بکەن.

رۆژنامەی ئاس جەختی لەوەکردووەتەوە کە هێرشبەرەکە لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن ڕودەکاتە لیۆنی فەرەنسی و پاشان لە هاویندا دەگەرێتەوە ریزەکانی مێرێنگی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بابەتی رۆیشتنی ئیندریک پەیوەندی بە چارەنووسی چابتی ئەلۆنسۆی راهێنەرەوە نییە و بەڵکوو بڕیاری کۆتایی لەسەردراوە.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکەش دڵخۆش دەبێت بەوەی لەم چەند مانگەی پێش جامی جیهانی ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە، بە ئومێدی ئەوەی تواناکانی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بسەلمێنێت و بانگێشتی مۆندیالی بکات.

هێرشبەرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 37  یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆناڵدۆ لە پاشەکشەدایە

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

ئارسناڵ بە شێوەیەکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ ماکس دومانی دەکات

یاسین