zagros news agency

مێسی داهاتی ساڵانەی خەیاڵیە

 

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە هاوینی 2023وە پەیوەندی کرد بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە و لە ماوەی رابردووشدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا کۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2028 نوێکردەوە.

رۆژنامەی گلۆباڵ پرێس چەند نهێنیەکی لەسەر شایستە داراییەکان و زیادبوونی داهاتەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بڵاوکردەوە کە ئەوەش لە رێککەوتنی لەگەڵ یانە ئەمریکیەکەدا ئیمزای لەسەر کراوە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، مووچەی ساڵانەی مێسی لە یانەی ئینتەر میامی 20 ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلارە بەڵام بە کۆی پاداشت و گۆڕانکاریەکان ساڵانە دەگاتە 60 ملیۆن دۆلار کە پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکە لەگەڵ بردنەوەی نازناو و خەڵاتەکان.

نوسیویەتی، جگە لەوەش پشکەکانی مێسی لە ئێستای ئینتەر میامی لە سەدا 35ە کە ساڵانە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار وەک داهات وەردەگرێت و ئەگەریشی زۆرە لە داهاتوودا ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە سەرۆکایەتی یانەکە
.
ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ساڵانە بڕی 70 ملیۆن دۆلاریش وەردەگرێت لە گرێبەستی سپۆنسەر و ریکلامەکاندا، جگە لەوەش لە کۆمپانیاکانی ئەدیداس و ئەپڵ پشکی ساڵانەی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بەشێوەیێکی کاتی خۆی گەیاندە پێشەنگی خولەکە

یاسین

دانی ئۆلمۆ ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە گواستنەوەی گارسیا بۆ بەرشەلۆنە

یاسین

یانەی نیوکاسل تەکنەلۆجیایەکی نوێ بەکاردەینێت بۆ نابینایان

سەڵاح