zagros news agency

سەڵاح لیڤەرپول جێدەهێلێت

 

محەمەد سەڵاحی میسری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول کارگێڕی یانەکەی لە رۆیشتن ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر لەسەر کورسی یەدەگبێت.

لیڤەرپوول بە نیازە بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە، لە هەمان کاتدا ئاگاداری دەکاتەوە کە یانەکە ناڕازییە لە شێوازی ڕەفتارەکانی لە کاتی قەیرانەکانی ئەم دواییەدا.

یانەکانی خولی سعودیە چاوەڕوانی پێشهاتەکانن لە هەفتەکانی داهاتوودا، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی فەرمی لە ئەگەری وەرگرتنی ئاماژەیەکی ئەرێنی لەلایەن لیڤەرپوولەوە.

سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، محەمەد سەڵاح پێشتر کارگێری لیڤەرپوڵی ئاگادارکردبووەوە لە خواستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ڕەزامەندی هەردوولا ئەگەر بڕیاری ڕۆیشتنی بدات، بەڵام لە ئێستادا یانەکە ئەم بژاردەیە ڕەتدەکاتەوە، هاوکات دەرگاکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر لە ماوەی داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

یاسین

داهاتووی وۆڵکەر لەگەڵ سیتی بەرەو کوێ دەڕوات

یاسین

لیڤەرپوول دەچێتە پێشبڕکێی گواستنەوەی ڕاشفۆرد

یاسین