zagros news agency

نوێترین پێشهاتەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ

جارێکی دیکە باس و خواستی کێشەی موحمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ بۆتە مانشێتی ڕۆژنامەکانی جیهان و بەپێی نوێترین زانیاریەکان بێت سەڵاح بریکارەکەی ڕاسپاردوە تاکو لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆبوونەوە بکات دەربارەی ئەو مەرجانەی یانەکە هەیەتی بۆ مانەوەی ئەستێرە میسریەکە لە ڕێدز.

 

لای خۆشیەوە فابریزۆ ڕۆمانۆ بڵاوی کردەوە سەڵاح زۆر نیگەرانە لەو حاڵەی هەیەتی لە لیڤەرپوڵ و دەیەوێت لە دوای جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هەموو بابەتەکە یەکلایی بکاتەوە و نیازی لیڤەرپوڵ بزانێت سەبارەت بە داهاتووی.

 

دەربارەی گرێبەستەکانی خراونەتە بەردەم سەڵاح ئەوە ئاشکرا کراوە یانەکانی سعودیا هەوڵێکی زۆر دەدە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە و نوێنەرەکانی خۆیان ناردوە بۆ گفتوگۆ،بەڵام سەڵاح ئەگەر کێشەکانی بۆ چارەسەر بکرێت نیازی مانەوەی هەیە لە لیڤەرپوڵ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەیرترین گرێبەست لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا

یاسین

مۆڵدۆڤا: هێرشی سایبەری هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌کانی وڵاته‌که‌ پووچه‌ڵ کرانه‌وه‌

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت

سەڵاح