zagros news agency

هەواڵێکی خۆش بە بارسێلۆنا دەگات

 

دوای ماوەیەک دابڕان ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گەڕانەوەی ڕۆلاند ئاراوخۆی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی بارسێلۆنای ڕاگەیاند،کە یاریزانەکە بەهۆی هەندێک کێشەی تایبەتەوە لەیاریگاکان دوور کەوتەوە و ڕۆژنامەی سپۆرت باسی کێشەی یاریزانەکەی کرد.

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی سپۆرت بێت ئاراوخۆ لە یاری چێڵسی،کە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە لەیاریەکە و هاندەرانیش دوای یاریەکە سوکایەتیەکی زۆریان بەیاریزانەکە کرد و بەهۆکاری سەرەکی شکستەکەیان دانا ئاراوخۆ داوای وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی کرد بوو تاکو بتوانێت لەڕووی دەرونییەوە بێتەوە بارێکی باشتر.

 

ئاراوخۆ ئێستا بە کارگێڕی یانەکەی وتووە ئامادەیە بۆ یاری کردن و دەستەی پزیشکی بارسێلۆناش پشکنینی پزیشکی بۆ ئاراوخۆ دەکەن تاکو تەواو دڵنیایی وەرگرن لە باشتر بوونی باری تەندروستی یاریزانەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

فراكسیۆنی پارتی بڕیاری قەدەغەكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر قوتابخانەكانی كەركووك ھەڵوەشاندەوە

hakar herki

گواردیۆلا باسی باروودۆخی یانەکەی دەکات

یاسین