ئەمشەو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی سێڤییا دەکات لەگەڕی لالیگای ئیسپانیا.
ڕیاڵ مەدرید ئێستا دووەمی ڕیزبەندی خولەکەیە و بەهەموو شێوەیەک هەوڵی یانەکە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگایە،بەڵام ئەوەی مەیێلانی دروست کردوە لە تیپەکە ئاست خراپی ماوەی ڕابردوو بوو،کە بەو هۆیەوە پلەی یەکەمی لەدەستدا و ئێستا پلەی دووەمە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و چوار خاڵ لە بارسای یەکەمەوە دوورە.
هەرچی یانەی سێڤییاشە ئێستا لەپلەی نۆیەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و هەموو هەوڵێکی تیپەکە ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو بلیتێکی خولە ئەوروپیەکان وەربگرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

