فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە راگەیەندراوێکدا چەند یانەیەکی کیشوەری ئاسیای شۆککرد بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی سزای توندیان دەکاتەوە دوای ئەوەی یاساکانی یاریی خاوێنیان پێشێل کردووە.
فیفا لە راگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی، چەندین یانەی ئاسیا پێشێلی داراییان کردووە بە چەند رێگەیەکی جیاواز کە لە نێویاندا یانەی نەسڕی سعودی دەبینرێت و ناتوانێت ناوی یاریزانی نوێ تۆماربکات بۆ ماوەیەکی نادیار.
دواتر رۆژنامەی ریازیەی سعودی ئاشکرایکرد، هۆکاری سزادانی یانەی نەسڕ بەهۆی سکاڵایەکی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیەوەیە بەهۆی ئەوەی کە یانە سعودیەکە نۆ ملیۆن یۆرۆی گواستنەوەی ئیمریک لاپۆرتی لاماوە و تا ئەم ساتە ئەو بڕە پارەیەی نەداوە پێیان.
فیفا نوسیویەتی، چەند یانەیەکی دیکەی سعودیە،کە ئەوانیش زەمەک و شەباب و ریازن سزادراون بە نەتوانین لە تۆمارکردنی یاریزانی نوێ لەگەڵ چەندین یانەی تری وڵاتانی قەتەڕ و ئیمارات و عومان.

