zagros news agency

فلیک؛ لیڤاندۆڤیسکی ئامادەیە و پێدرێش بۆ دوای سەری ساڵ دەگەڕێتەوە

 

هانسی فلیک وتی زۆر دڵخۆشم لە بەرشەلۆنەم و لەگەڵ دێیکۆ و لاپۆرتا کاردەکەم چونکە کەسانی باش و لێهاتوون،وتێشی پێدری تووشی پێکانبووە لە ئێستادا ئامادەنییە بۆ یارییکردن و ئێمەش نامانەوێت سەرکێشی پێوەبکەین.

فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە پێدری بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاریی ئیسپانیۆل لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگەرێتەوە یاریگاکان.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەبێ کێشە راهێنانی کردووە و بەتەواوی ئامادەیە بۆ یارییکردن و یەکێک دەبێت لە بژارەدەکانی پێکهاتەی سەرەکی.

سەبارەت بە ئاستی ڤیاریاڵ وتی کە تیپێکی زۆرباشن و یارییکردن بەرامبەرییان ئاسان نابێت، بەتایبەت لەم وەرزەدا لەهەموو ڕوویەکەوە پێشکەتوون،لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە کە ئامانجیانە بە بردنەوەی کۆتایی بە ساڵی 2025 بهێنن و بە گەشبینیوە بچنە ساڵی نوێیەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت یاریزانێکی دوور دەخاتەوە

یاسین

چێڵسی ڕکابەری لەگەڵ ئارسناڵ دەکات بۆ بەدەستهێنانی بنیامین سێسۆکۆ

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەلبانیا لە دوا خولەک سەرکەوتنی کرواتیای ڕاگرت

یاسین