دوای ئەو ڕووداوانەی لەیاری نێوان یانەی شەقڵاوە و بازایان ڕوویاندا لەخولی پلەیەکی کوردستان لێژنەی ڕێکاری و پێداچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوەیدا.
سزاکانی سەر یانەی شەقڵاوە سێ سزان
یەکەم/وەرگرتنەوەی سێ خاڵی یاریەکە لە یانەی شەقڵاوە
دووەم/پێبژاردن بەبڕی دوو ملیۆن دینار بە یانەی شەقڵاوە
سێیەم/سڕ کردنی سێبور سابیر بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەرجەم کاروچالاکیەکانی خولەکانی کوردستان.
ئەم سزایانە یانەی شەقڵاوەی نیگەران کردوە و لەنوێترین هەواڵیش ئاشکرا کراوە یانەی شەقڵاوە دوو شەممە بڕیاری مانەوە یان کشانەوە دەدات لەخولەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

