zagros news agency

هەولێر بە تاکە گۆڵێک لەگەڵ دیالە یەکسان بوو

 

لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە دیالا بووە میوانی یانەی دیالا و دوای یاریەکی تاقەت پروکێن و پڕ ماندوێتی هەردوو تیپ بەتاکە خاڵێک یاریگایان جێهێشت.

 

لە سەرەتای یاریەکە دیالای خاوەن ماڵ دەستی خۆی لەگۆڵ پێشخست و لەڕێگای (ئەیاد عەبد)توانی گۆڵی یەکەم لە خولەکی هەشت تۆمار بکات و ئەو گێمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا هەولێر جیاواز دەرکەوت و شێرزۆد تەمرۆڤ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری لە خولەکی 68 تۆمار کرد
یاریەکە بەرەو کۆتایی دەچوو بەڵام بەر لە کۆتاییەکەی ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی (عەلا ڕەعد)ی یاریزانی هەولێر بەرز کردەوە و یاریەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆهەردوو تیپ کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامەش یانەی هەولێر یەکسانیەکی دیکەی لەم وەرزە نووسیەوە و بە 20 خاڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە مایەوە
یانەی دیالاش بە 16 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەدان هەزار سووری دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە

یاسین

نزیکەی 244 ملیۆن کەس بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەکەن

سەڵاح

پێنتاگۆن بەگوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پەرە بە چەند جۆرە چەکێک دەدات

سەڵاح