zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی برۆنۆ فێرناندێز دیاریکرا

 

دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر ئەستۆن فێلا برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرە و کاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەرەتاکانی گێمی دووەمدا بەهۆی پێکانەوە یاریگای خاڵی کرد ئەمڕۆ ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیاریکرا.

 

بەپێی زانیاریەکان بێت برۆنۆ بۆ مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت و بێ بەش دەبێت لە چەندین یاری گرنگی یانەکەی،کە ئەم پێکانەی برۆنۆ گورزێکی کوشندەیە بەر تیپەکەی ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان دەکەوێت.

برۆن فێرناندێزی کاپتنی یانەی مان یونایتد لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە سەرەڕای ئاست لاوازی یانەکەشی بەڵام ئەو هەمیشە درەوشاوە بووە،لەم وەرزەشدا لەکۆی 17 یاری خاوەنی 5 گۆڵ و 7 ئەسیستە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین

ئەو خالانە چین کە ئێران ترەمی تورە کرد

گوران

فلیک هۆشداری دەدات

یاسین