zagros news agency

ڕووداوێکی سەیر یاری نێوان قاسم و کارەبای کۆتایی پێهێـنا

لەیاری نێوان یانەی قاسم و کارەبا لەخولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی ڕووداوێکی سەیر یاریەکە کۆتایی پێهات و بەسەرکەوتنی یانەی قاسم یاریەکە یەکلایی کرایەوە ئەمەش بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی یاریزانانی یانەی قاسم لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ.

حاڵەتەکە بەو شێوازە بوو،کە تەنها هەشت یاریزانی یانەی قاسم بەشداری یاریەکەیان کرد بوو،وە دوای ئەوەی لە خولەکی 10 یاریزانێکی یانەی قاسم تووشی پێکان بوو ناوبژیوان یاریەکەی کۆتایی پێهێنا ئەمەش بەهۆی یاساکانی فیفا،کە ڕێگە نادات حەوت یاریزان یاری بکات.

 

ئەم ڕووداوە شەقامی وەرزشی هێنایە قسە و پەردەی لەسەر چەند بابەتێکی نوێ هەڵدایەوە،کە یاریزانانی یانەی قاسم بەم کارەیان پەیامێکیان بۆ هەمووان نارد.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین

وۆڵکەر هۆکاری چوونی بۆ بێرنلی ئاشکرا دەکات

یاسین

قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین