zagros news agency

ڤینی دووبارە شکستی هێنا لەبەرامبەر پێرێز

لە چەند مانگی رابردوودا یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی داوە بەڵام ئەو یاریزانە داوای مووچەیەکی زۆر دەکات کە ئەوەش بووەتە رێگر لەبەردەم ئەو بابەتە و بەرپرسانی یانەی شاهانەش داواکاریەکەیان رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ڤینیسیۆس شەڕێکی شکستخواردوو لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و بە دڵنیاییەوە ئەم جارەش دەدۆڕێت.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە ئەستێرە بەرازیلیەکە ئەو راستیە بزانێت کە پێشتریش چەند ئەستێرەیەکیتر بە نمونەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێرجیۆ رامۆس هەمان شەڕیان لەگەڵ پێرێز کردووە و شکستیان هێناوە.

تەنانەت ئێستا دەیەوێت فشار و رەخنەی هاندەران بقۆزێتەوە تا ئەستێرە بەرازیلیەکە ناچار بکات داواکارییەکانی کەمبکاتەوە یان خۆی بڕیاری رۆیشتن بدات و ئەو کاتە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر بیفرۆشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند یانەیەکی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئاکێ دەدەن

یاسین

مان یونایتد ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

یاسین

یانەیەکی ئینگلتەرا نزیکە لە گواستنەوەی ڕەحیم ستێرلینگ

یاسین