لە هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری لە برایتۆن کرد،لە تایمی یەکەمدا یارییەکە تارادەیەک هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا هەوڵیان دەدا گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، بەڵام گەنەرز لە هەوڵەکانیان سەرکەوتووبوون بەجۆرێک لە خولەکی 14 ئۆدیگارد توانی یەکەم گۆڵی یارییەکە تۆماربکات.
پاشان تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئارسناڵ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 52 ئارسناڵ دووەم گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام برایتۆن لە خولەکی 64 ئەنجامەکەیان بۆ گۆڵێک کەم کردەوە.
پاشان تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون،سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئارسناڵ کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو بەم بردنەوەی خاڵەکانیان گەیاندە 42 خاڵ و لە پلەی یەکەمدا دێن و برایتۆنیش بە 24 خاڵ پلەی 12ی گرتووە.

