لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕۆناڵدۆ نازاریۆی ئەفسانەی بەڕازیلی دەربارەی نهێنیەکی ترسناکی کاتی یاری کردنی بۆ یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت من ئەو کاتە خۆم لەنێو دۆزەخێک دەبینی نەک یاریگایەکی تۆپی پێ.
ڕۆناڵدۆ دەگێڕێتەوە کاتێک لە بارسێلۆنا یاریم دەکرد لە پێش یاریەکە وتم من دەتوانم سێ گۆڵ تۆمار بکەم و کاتێک چووینە ناو یاریگا تەنها چەند خولەکێک لەیاریەکە تێپەڕی یەکێک بەتوندی لە پشتەوە لەمنیدا و کەوتمە زەوی،لەو کاتەدا خوێن لە دەمم دەهات و نەمدەتوانی هەستم،ناوبژیوانیش هیچی نەبینی،دواتر پێش کۆتایی گێمی یەکەم جارێکی دیکە کەسێک لەپشتەوە لێدام و خەریک بوو ددانم بشکێ،ئەو ساتە زۆر سەخت بوو بۆمن تەنانەت بە گریانەوە یاریگام جێهێشت لە کۆتایی گێمی یەکەم.
ڕۆناڵدۆ بەردەوام بوو لە باس کردنی ئەو بابەتە و وتی؛ ئەوەی جێگای دڵخۆشی ئێستامە ئێمە یاریەکەمان بردەوە بە 3 گۆڵی بێوەڵام وە هەر سێ گۆڵەکەش من تۆمارم کرد،کە توانیم گرەوەکەی خۆم ببەمەوە.
ڕۆناڵدۆ لە ساڵانی 1996-1997 یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا کردوە و لەماوەی یاری کردنی بە درێسی یانە کەتەلۆنیەکە خاوەنی 34 گۆڵە پاشان لەوێوە ڕووی کردە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.
“سەرکار ڕێبوار”

