zagros news agency

پاڵاوتنی یۆرۆ.. ئەڵمانیا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە سکۆتلەندا هێنا

لە یاری دەستپێکی جامی یۆرۆی 2024دا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای ئالیانز ئەرینا ڕووبەڕووی سکۆتلەندا بویەوە.

لە ئەنجامدا مانشافت توانی گۆڵبارانی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بکات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.

هەر لە تایمی یەکەمدا ئەڵمانی خاوەن خاک و یاریگا بەهێز دەرکەوتن و لە خولەکی 10دا یاریزان فلۆریان ڤێرتز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای تەنیا نۆ خولەکی تر و لە خولەکی 19 جەمال موسیالا گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

لە خولەکی 44دا ناوبژیوانی یارییەکە لێدانی سزای بۆ ئەڵمانەکان هەژمارکرد و یاریزانێکی سکۆتلەندا بە کارتی سور کردە دەرەوە، کای هاڤێرتزیش توانی لێدانەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدلبدات و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم ئەڵمانیا بە هەمان ئاست و هێز درێژەیان بە یاریەکەدا و لە خولەکی 68 فولکروگ گۆڵی چوارەمی بۆ تۆمارکردن.

لە خولەکی 87 ئەنتۆنیۆ رودیگێر بە هەڵە تاکە گۆڵی سکۆتلەندای لە خۆیان کردەوە، لە خولەکی 3ی زیادکراوی ئەو تایمەدا ئیمری جان بە گۆڵێکی نایاب ئەڵمانیای کردە خاوەن گۆڵی پێنجەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ و شی جین پینگ چەند پرسێکی گرنگ تاوتێ دەکەن

سەڵاح

بەرزبوونەوەی کرێی خانوو دانیشتوانی تورکیای هەراسان کردووە

سەڵاح

لە پاریس یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی مارلین مۆنرۆ کرایەوە

ART