zagros news agency

رامۆس بە هەموو شێوەیەک وازهێنان رەتدەکاتەوە

 

رامۆس دەیەوێت لە خولە گەورەکانی ئەوروپا یاریی بکات،لە ماوەی رابردوودا، سێرجیۆ رامۆسی ئەستێرەی پێشتری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆیشتنی لە یانەی مۆنتێری مەکسیکی راگەیاند و لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە بە بێ یانەیە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، سێرجیۆ رامۆس کە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە بە هەموو شێوەیەک وازهێنانی یەکجاریی لە یاریی تۆپی پێی رەتکردووەتەوە لە ئێستادا،ئاس ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە دەیەوێت لە مانگی یەکی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی نوێ ئیمزابکات کە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا یان تورکیا و پۆرتوگال بەشدار بێت.

دەشڵێت، رامۆس دڵنیایە لەوەی کە ئێستاش دەتوانێت ئاستێکی نایاب لە یاریگادا پێشکەش بکات و ئامانجی ئەوەیە چەندین نازناوی تر لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بەدەستبهێنێت
رونیشیکردووەتەوە، سئەو یارزیانە بە بەڕیوەبەری کارەکانی وتوە گرنگی بە سەرجەم ئەو گرێبەستانە بکات کە پێشکەشی دەکرین و کامیان گونجاو بێت ئیمزای لەسەر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی ئارسێناڵ ویستی گواستنەوەی ڕۆدریگۆی هەیە

یاسین

لە تورکیا بەهۆی قومار کردن بەیاریەکان 149 ناوبژیوان دەستگیر کران

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بە بردنەوەیێکی گرنگ هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین