بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە بۆ رکابەرییەکانی نیوەی
دووەمی ئەو پاڵەوانێتییانەی تێدا بەشدارن تیپەکەیان بەهێنانی چەند یاریزانێک بەهێزتر بکەن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردوەتەوە کە رۆسۆنێری بۆ تۆکمەکردنی هێڵی بەرگری پلانیان داناوە گرێبەست لەگەڵ کیم مین جای یاریزانی بایرن میونشن بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە پلانی میلان بەجۆرێکە لەم مانگەدا بەرگریکارەکە بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە و پاشان لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەی فەرمی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات.
لەلایەکیترەوە کیم مین جای بەهۆی هەبوونی ئۆپامیکانۆ و جۆناسان تا لەم وەرزەدا وەک یاریزانی جێگرەوە مامەڵەی لەگەدا دەکرێت، هەربۆیە ئەگەر هەیە پەستان لەسەر تیپەکەی دروست بکات بۆئەوەی ڕووبکاتە ئەیسی میلان.
ئەستێرە کۆرییەکە لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەشداری 96 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.

