zagros news agency

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بەلێدوانێک هاندەرانی شۆک دەکات

 

لیڤاندۆڤسکی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند،ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ وازهێنان لە یاری تۆپی پێ لە کاتێکدا هێشتا لە تەمەنی 37 ساڵیدایە.

لیڤاندۆڤسکی وتی، بە هیچ شێوەیەک ناترسم لەوەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم، دەستم کردووە بە ئامادەکاری بۆ ئەو مەبەستە و بیرم لەو کارانەش کردووەتەوە کە دوای یارییکردن دەتوانم بیکەم.

وتیشی، تا ئەم ساتە ئامانجم بەردەوام بوونە و دەبێت گرنگی بە وەڵامدانەوەی جەستەم بدەم، دەمزانی تۆپی پێ بەشێکی گرنگی ژیانمە بەڵام ئەوە هەموو ژیانیشم نییە.

لیڤا دەڵێت، نازانم کەی واز لەم وەرزشە ئەهێنم ساڵێک یان دوو یان چوار ساڵیتر و تا ئەم ساتەش لەژێر هیچ فشارێکدا نیم، پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە خەونێکی گەورەم بووە و هاتووەتە دی و هاوکاری یاریزانە لاوەکانیشم کردووە.

دەشڵێت، لە بایرن میونشن عەقڵیەتی یارییکردن جیاواز بوو چونکە بەشێکی زۆری یاریزانان بە ئەزموون بوون بەڵام لە بەرشەلۆنە گرنگی زۆر بە یاریزانی لاو دەدرێت، ئەوان زۆر بە باشی لە تۆپی پێ تێدەگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین

شەڕ لە نێوان ڤینیسیۆس و مباپێ بەردەوامە

یاسین

وردەکاری نوێ لەسەر گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسۆن بۆ بایرن میونشن

یاسین