دوێنێ لە درەنگانی شەودا فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ئەکاونتەکانی خۆی گەڕانەوەی کانسێلۆی ڕاگەیاند بۆ یانەی بارسێلۆنا و ئەمەش دوای ساڵ و نیوێک دابڕانی یاریزانەکە لە ئەوروپا.
هۆکارەکانی گەڕانەوەی کانسێلۆ لە ئەلهیلالەوە بۆ ئەوروپا چەند شتێکی پەیوەندیدارن بە یاریزانەکە،کە لەکاتێکدا کانسێلۆ مووچەیەکی بەرزی هەبوو لە هیلال و داهاتێکی زۆری هەبوو،بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆی مانەوەی زیاتری یاریزانەکە و بڕیاریدا واز لەو مووچە بەرزە بێنێت لە پێناو گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.
جواو کانسێلۆ کێشەی تەکنیکی هەبوو لە هیلال هەم لە ڕووی هەبوونی پێگەی سەرەکی و هەم لەڕووی جەستەییشەوە ماندووێتی زۆری هەبوو،کە ماوە ماوە دووچاری پێکان دەبوو،لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی پرتوگال زوو بە زوو جێگای خۆی بکاتەوە بۆ مۆندیال،ئەمەش جگە لە ژیانی کۆمەڵایەتی کانسێلۆ لە سعودیا.
“سەرکار ڕێبوار”

