ئەمشەو لەسەر یاریگای شاری وەرزشی شا عبدللە لە سعودیا یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان شەڕی بلیتێکی قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن.
لە ڕابردوودا بارسێلۆنا و بلباو 244 یاریان بەرامبەر یەکتری ئەنجامداوە و بارسا توانیویەتی 125 یاری بباتەوە و لیونێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دوو یانەیە بە 29 گۆڵ،کۆتا یاری نێوانیشیان بارسا بە 4 گۆڵی بێوەڵام براوە بووە.
بارسێلۆنا ئەم وەرزە خەیاڵیە و بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت نازناوی سوپەری ئیسپانی بخاتە خەزێنەی ئەم ساڵ و بلباویش بە گوزەرانێکی باش نایەت لە 5 یاری ڕابردووی خۆیدا لە سەرجەم ڕکابەریەکان تەنها یەک بردنەوەی هەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

