zagros news agency

مان ستی توانی سێمینیۆ بگوازێتەوە یانەکەی

 

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسە وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سەرکەوتوو بووە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ سێمینیۆی ئەستێرەی یانەی بۆرنمۆس.

فابریزیۆ ئاشکرایکردووە، سەرجەم بەڵگەنامەکان ئیمزاکراون لە نێوان بەرپرسانی هەردوو یانەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە و رۆژی پێنجشەممە گرێبەستی ئەو یاریزانە رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی رێککەوتنەکە، سێمینیۆ بەرامبەر بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرنمۆسەوە پەیوەندی دەکات بە مانچستەر سیتیەوە کە ئەوەش گرێبەستێکی گەورەیە لە مێژووی یانەکەدا.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە دەیەوێت بچێتە یەکێک لە یانە گەورەکانی پیشەوەی ریزبەندی پریمەر لیگ و لە کۆتاییشدا یارییکردنی لەژێر دەستی پیپ گواردیۆلا هەڵبژارد.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ هەست بە ناڕەحەتییەکی زۆر دەکات

یاسین

کلۆپ نزیکە لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین