لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش ڕووبەڕوو بوونەوەی بارسێلۆنا چەند لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان،کە قەرار وایە سبەی شەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای شاری وەرزشی شا عبداللە بەڕێوەبچێ.
چابی دەربارەی مباپێ وتی؛ چارەسەرەکانی ئەو زۆر بەرەوپێش چووە،زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد،سەبارەت بە بەشداری کردنی لەیاری کۆتایی جامی سوپەر لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ بۆمان دەردەکەوێت ئاخۆ دەتوانێت بەشداری بکات یان نا.
دەربارەی ڤینسیۆس چابی وتی؛ ڤینی یاریزانێکی دڵسۆزی تیپەکەمانە ئەو هەمیشە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن یاریزانانی هاوڕێی و ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکە،بۆ یاری سبەی شەو پێویستی زۆرمان پێیەتی و دەمانەوێت خۆی پیشانی هەمووان بدات.
دەربارەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید چابی وتی؛ هەمووان وای بۆدەچن ڕیاڵ مەدرید بە بارودۆخی زەحمەتدا تێدەپەڕێت بەڵام بەڕێزان ئەمە تۆپی پێیە چاوەڕێی هەموو شتێکی لێدەکرێت،ئێمەش دەمێکە بۆ یاری سبەی هەوڵدەدەین و دەمانەوێت نازناوەکە یەکلایی بکەینەوە.
سەبارەت بە بارسێلۆنا چابی وتی؛بارسێلۆنا تیپێکی ڕێکخراو و بەهێزە،لامین یەماڵ یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە.
“سەرکار ڕێبوار”

