zagros news agency

ئیریک گارسیا؛ مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی بارسێلۆنا هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە دەربارەی یاریەکەی سبەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید
جەختیشی لەوە کردەوە بارسێلۆنا دەیەوێت نازناوەکە بباتەوە هەر چۆنێک بێت.

گارسیا دەربارەی یاری کردنی خۆی وتی؛ دەربارەی یاری کردنی من لە ناوەڕاستی یاریگا ئەوە بڕیاری ڕاهێنەرە و چ شتێک ئەو بیەوێت دەیکەم بەبێ دوو دڵی،هێڵی ناوەڕاست گرنگە بۆ تیپ کاتێک دەتەوێت هێرشەکانی تیپی بەرامبەر بپچڕێنـیـت.

بۆ یاریەکەی سبەیش گارسیا بە متمانەیەکی زۆرەوە وتی؛ ئێمە دەمانەوێت نازناوەکە ببینەوە،خشتەی ئەم مانگەمان زۆر قەڵەباڵغە و بردنەوەی ئەو نازناوە لانیکەم هەناسەیەکی ئارامی دەدات بە ئێمە.

دەربارەی ڕیاڵ مەدرید گارسیا کەوتە وەسف و وتی؛ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی بەهێزە و یاریزانەکە نایابن،مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت،بەڵام بۆ یاری کردن نەکردنی لەسبەی هیچ شتێک ناگۆڕێت لەسەر سەرنجی ئێمە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل یونایتد گۆڵبارانی تۆتنهامی کرد

یاسین

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

ئەنچیلۆتی : نەیمار دەتوانێت بەشداری مۆندیال بکات

یاسین