zagros news agency

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

 

یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت جێگرەوەیەکی درێژ خایەنی محەمەد سەڵاح بگوازنەوە ریزەکانیان بۆئەم مەبەستە چاوییان لە کڕینی چەند یاریزانێکە.

تۆری فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە کارگێری لیڤەرپوڵ کڕینی رۆنی بەرداخچی لە بەرشەلۆنە بە گونجاو دەزانن و وای دەبینن دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی باشی سەڵاح.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریدز لە پێناو کڕینی بەرداخچی ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەهەمان پێگەی لامین یاماڵ یاریی دەکات و لەهەمان کاتدا کیشەی دارییان هەیە ئەگەر هەیە بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

ئەستێرە سویدییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 14 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

یاسین

لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاندا بکات

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتنێکی گەورە چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی

یاسین