zagros news agency

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەیەوێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی

 

یانەی پاریس سان جێرمان ئامانجیانە ریزەکانیان بەهێنانی چەند یاریزانێک بەهێزتر بکەن بۆئەم مەبەستەش چەند بژاردەیەکیان دیارییکردووە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە پاریس دەیانەوێت رۆدریگۆ گۆوس لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پاریس سان جێرمان ئامادەن زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو هێرشبەرە خەرج بکەن.

لەلایەکیترەوە هەریەکە لە یانەکانی ئارسناڵ و مانچستەر سیتیش هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆ دەدەن هەربۆیە ئەرکی پاریس سان جێرمان لە کڕینی ئاسان نابێت.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 23 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

نەیمار لە لێواری گەڕانەوەیه بۆ یانەی سانتۆس

یاسین

نوێترین هەواڵ دەربارەی چاکبوونەوەی گارسیا

یاسین