دوای ڕۆیشتنی چابی ئەڵۆنسۆ لە ڕیاڵ مەدرید زۆرێک لە ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان ئەوەیان درکاند،کە بەشێکی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان باش نەبووە لەگەڵ ئەڵۆنسۆ و بەردەوام کێشە هەبووە لەنێوانیان.
لەسەروبەندی ئەم بابەتەدا جود بێلینگهامی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەتوندی وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە تەنانەت بە ڕوونی وتی ئەم قسانە هەمووی درۆنە و هیچ ڕاستیەکی تێدا نییە.
بێلینگهام لە لێدوانێکدا وتی؛ ڕۆژێک دێت ئەم گاڵتەجاڕیە ڕۆژێک دێت ئاشکرا دەبێت،من سەیرم دێت بەم قسانە،کە هەموو درۆنە و باوەڕ بەو شتانە مەکەن دیخوێننەوە،هەندێک جار دەبێت ئەو کەسانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت،کە ئەم بابەتانە دادەنێن بەبێ سەرچاوە.
“سەرکار ڕێبوار”

