zagros news agency

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بڵاویکردەوە، هیوادارن رۆیشتنی تێر شتیگن ببێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی، دڵنیان کە هەلی زیاتری لە جیرۆنا بۆ دەڕەخسێت و پێویستی بە یارییکردن هەیە.

لاپۆرتا دەڵێت، شتیگن خۆی زۆر باش دەزانیت بەرشەلۆنە هەموو کاتێک ماڵی خۆیەتی، هیوادارم لە مۆندیالدا بەشداری بکات و دواتر گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەین، گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و گۆڵپارێزێکی خەیاڵیە و هیوادارین بگەڕێتەوە یانەکەمان.

دەشڵێت، پێویستە لە چامپیۆنز لیگ بردنەوەی زیاتر بەدەستبهێنین و گۆڵی زۆر تۆماربکەین تا پێگەی خۆمان لەم قۆناغەدا باشتربکەین، ئامانجمان ئەوەیە لە هەشت پلەی یەکەمی ئەم قۆناغەدا بین.

لە کۆتاییدا دوپاتیکردەوە کە یانەکەیان لەم وەرزەدا ئامانجی بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکانە، لەگەڵ هانسی فلیکی راهێنەریش هیچ شتێک ئەستەم نییە و متمانەی تەواویان بەو راهێنەرە و یاریزانەکانیش هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەكسيۆس: ئەمریکا و ئێران تاوتوێی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژە دەکەن

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران

سەڵاح